آسیب شناسی مبارزە مسلحانە در کردستان(مطلب بە زبان کردی)

۸ اسفند ۱۳۹۶

خەسارناسی خەباتی چەکداری لە کوردوستانی خؤرهەلات                     کؤمەلگای کوردوستان بە هؤی تایبەتمەندی سیاسی و کؤمەلایەتی خؤی لە گەل چەندین جؤر لادان و کێشە گەلی سیاسی/سەربازی بەرەو روویە، ناسینی ئەم هؤکارگەلە دەتوانێت رێگا خؤش کەر بێت بؤ بەرەو پێش چونی خەباتی رزگاری خوازی کورد لە کوردوستانی خؤرهەلات ، بؤیە پێویستە لێکۆلینەوە ی خەسارناسی باش لە سەر ئەم کێشانە بکرێت و رێگا چارەی پێویست یان بؤ دیاری بکرێت، هەرچەندە لەو باسە کورتە دا ناکرێت زؤر بە وردی باسی بکرێت بەلام هیوادارم کە سەرەتایەک بێت بؤ ئەوەی نوسەرانی سیاسی کورد لێرە بە دواوە زیاتر لە سەر ئەم بابەتە گرنگە بنوسن.خەباتی رزگاری خوازی خەلکی کورد لە رؤژهەلاتی کوردوستان بە درێژایی مێژوو بەردەوام بووە و تا ئیستاش لە گەشە دایە، بەلام بە دریژایی میژوو ئەم خەباتە هەمیشە بەربەست و کؤسپ گەلی زؤر لە بەردەمی دا هەبووە، جا چ پشت تیکردنی زلهێزە جەهانیەکان بێت یان خەیانەتی ناوخؤیی هەر وەک لە سەردەمی کۆماری مەهاباد بە پشت خالی کردنی ئەم کؤمارە لە لایەن یەکیەتی سؤڤیەت دەستی پێکرد و تا سالەکانی47،46ی هەتاوی و رادەست کردنەوەی رێبەرەکانی ئەم بزوتنەوەیە لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردوستانی عێراق بە ئیران و دواتر دوای شؤرشی گەلانی ئیران لە سالی 57، دروست بوونی قیادە مووەققەت لە دژی خەباتی  شؤرشگیرانەی خەلکی کوردوستان درێژەی هەبوو و تا ئیستاش هەر بەردەوامە.ئەوەی کە لێرەدا دەکریت ئاماژەی پێ بکریت پێویستی دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە بارودؤخی ئیستای کوردوستان دایە، کە ئایا دروستە ئەم شیوەیە لە خەبات دەست پێ بکریتەوە؟ و  تێرروانینە خەسارناسیەکان لە سەر ئەم شێوەیە لە خەبات چین؟لە راستی دا دروست کردنی پەیوەندی لە نیوان حیزبەکان و خەلکی کوردوستان دا مافیکی سەرەکی هەر دو لایەنە، بەلام رژیمی داگیرکەری ئیران رێگای هەر جۆرە پەیوەندی یەکی خەلک لە گەل حیزبەکان بە شێوەی ئاشکرا دەگرێت وبە دژی هە ر جۆرە پەیوەندی یەکی دولایەنە دا دەوەستیتەوە، دروست بوونی پەیوەندی لە نێوان خەلک و حیزبەکان دا دەبیتە سەرەتایەک بؤ بەرەنگاربونەوەو دژایەتی کردنی رژیم بە شێوەیەکی بەر چاو لە کوردوستان دا و بنەما داگیرکاریەکانی رژیم لە گەل مەترسی گەورە بەرەو روو دەکاتەوە،هەر بؤیە رژیم بؤ سەرکوتی هەر چەشنە بزوتنەوەیەکی رزگاری خوازی خەلک لە زمانی زەبر و زۆر کەلک وردەگرێت و جگە لە سەرکوت و کوشت و کوشتار بیر لە هیج شتێکی کە ناکاتەوە و بونی هیزی چەکداری کوردی لە کوردوستان دا وەک بەهانەیەک دەبینێت بۆ پەردەپؤش کردنی کارە قێزەون و تیرؤریستیەکانی خؤی، ئەمە لە کاتیک دایە کە دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری دەرئەنجامی بارودۆخی سەپێندراوی ئیستایە و مافیکی بی ئەم لاو ئەو لای خەلکی کوردوستانە بؤ گەیستن بە سەرەتایی ترین مافەکانی خۆیان، وە هەروەها مافی حیزبەکانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە دژی رژیمێک کە هیچ باوەری بە مافی خەلکی کوردوستان و ئازادی و ووتووێژ نیە.لە سەرەتا دا دەبێت ئەم بەربەستانەی کە لە سەر دەست پیکردنەوەی خەباتی چەکداری هەن لا ببردرین و رێگای بۆ خؤش بکریت، لە ئیستا دا گەورەترین مەترسی لە سەر ئەم شێوازە لە خەبات، مەترسی دەرەکی یە واتە حکومەت و حیزبەکانی هەریمی کوردوستانی عێراقن، وەک نمونە نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی هەریم لە تاران لە چاوپێکەوتنێک لە گەل هەوالنێریەکانی ئیران دا دەلێت"سەرکردەکانی حیزبەکانی خؤرهەلاتی کوردوستان لە گەل بەرپرسانی هەریم رێک کەوتوون کە پابەند بن بەو قەرارانەی کە لە گەل یەک دا بەستویانە و ئەگەر ئەم ریککەوتنانە پێشێل بکەن دەبیت چاوەروانی هەر دژە کردەوەیەک ببن" لیرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم ریککەوتنانە چین کە لە نیوان حیزبەکان و حکومەتی هەرێم واژوو کراون و بۆ چی سەرکردەکانی حیزبەکان بؤ خەلکی ئاشکرا ناکەن. یان کاتیک سەرکردەی یەکێک لە حیزبەکانی  هەریمی کوردوستانی عێراق تێرؤریستیکی وەک قاسم سلێمانی وەک قارەمان وەسف دەکات و ئارەزوو دەکات کورد دو شؤرشگیری وەک ئەوی بایە، ئەم وتانە چەندە جێگای مەترسین بؤ سەر خەباتی شؤرشگیرانەی خەلکی کوردوستانی خؤرهەلات و ئاخؤ لە داهاتوی دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری، چەندەین میلیشیا و قیادە مووەققەتی نوێ لە دژی ئەم خەباتە دروست دەبنەوە.  لە ستراتیژی بەرگری ئیران دا،یەک بنەمای هاوبەش لا نێوان ئەم وولاتە و دراوسێکانی دا بوونی هەیە و لە یەکتریان نزیک دەکاتەوە کە لە ئاکام دا لە پەرەستاندنی هەر جؤره بزوتنەوەیەکی ئازادی خوازی پێشگیری دەکەن، وە ئیران بە جەخت کردن لە سەر ستراتیژیەکی سیاسی /ئەمنیەتی لە گەل حیزب و لایەنەکانی دؤستی لە ناوچەکە دا هەول دەدات پێش بە هەرەشە کانی سەر خۆی  بگریت و بە کەلک وەرگرتن لە حیزبەکانی دۆستی خوی لە عێراق دا بارودؤخی کوردوستانی خؤرهەلات کؤنترؤل بکات.هەروەها لە نێوان حیزبەکانیش دا تا ئیستا کێشە و جیاوازی لە شێوازی سیستەمی حیزبی ،روانینی حیزبی دایک ، براگەورەیی و خۆ بە زل زانین گەورەترین هەرەشە و مەترسین لە نزیک بونەوەی لەیەنەکان لە یەکتری، بؤیە دەبێت هەموو حیزبەکان بە بێ گوێ دان بە ناکؤکیەکان لە گەل یەکتری بە ئامانجی رزگاربونی خەلک لە کوردوستان دا ، هەول بدەن زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە بؤ ئەوەی خەلکی شؤرشگێری کوردوستان دلگەرم تر و شؤرشگێرانە تر بەرەو پیری حیزبەکان بچنەوە، چونکە خەباتی چەکداری بە بێ پشتیوانی خەلک لە ناوەوەی کوردوستان دا ناتوانێت وەلام دەرەوە بێت و کاریگەری پؤزەتیڤی نابێت.پێش رووداوەکان دەبێت لە فکری رێگاچارە دا بین و هەتا درەنگ نەبووە دەبیت حیزبەکان دەست بەکار بن و ئەوە ئەرکی حیزبەکانە کە لە بیری دەستپێکی شێوازێکی نوێ لە شؤرش و هاوکاری لە تەک یەکتر دا و هاوتەریب لە گەل خەلکی کوردوستان دا بن، چونکە شەر نەکردن لە بارودؤخی ئیستا دا تەنیا رێگایەکە کە بە سەرکەوتن ناگات.ئەو بەربەستانەی کە لە سەر رێی دەستپێکی دوبارەی خەباتی چەکدارین، دەبێت لاببردرێن و رێگا بؤ ئەم کارە خؤش بکرێت و خەباتی چەکداری هاوکات لە گەل خەباتی مەدەنی بەرەو پێشەوە بچێت،خەباتی چەکداری سەرکەوتوو نابێت ئەگەر یەک حیزب بیهەوێت تاک لایەنە ئەم کارە بکات، بەلکو دەبێت هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەموو حیزبەکان دا دروست ببێت.بارودؤخی ناوچەیی ئیستای رؤژهەلاتی ناوەراست بە گشتی و کوردوستان بە تایبەتی دەخوازێت کە ئەگەر هێزێکی چەکداری پتەو و یەکگرتوو هەبێت، دەتوانرێت بە پشت بەستن بەو هێزە ،خەباتی چەکداری لە کوردوستان دا دەست پێ بکریتەوە بۆ نمونە ئەگەر بە هەموو حیزبەکان بە بێ گوێ دانە جیاوازی ستراتیژیکی و ئیدەئولوژی بتوانن لە سەرەتادا هێزێکی یەکگرتوی 10000 کەسی پێک بهێنن ئەم هێزە دەتوانێت وەلامدەرەوەی داخوازیەکەنی خەلکی کوردوستان بێت بؤ دەستپێک و لیدانی چەخماخەی شؤرشی نوێ هاوکات لە گەل جولاندنی شەقام لە ناوەوەی کوردوستان دا، تا گەیشتن بە ئامانجی سەرەکی کە هەمان رزگار کردنی کوروستانە لە دەست داگیرکاری رژیمی تێروریستی ئیران.سەرکەوتوو بێت خەباتی رزگاریخوازی خەلکی کورد لە کوردوستانی خؤرهەلاتئاریا ئامانی